به‌یانی کۆمۆنیسته‌کان‌و ئازادیخوازانی کوردستان
با پیلانی تیرۆریستی جمهوری ئیسلامی له دژی ئۆپۆزیسیۆن پوچه‌ڵ بکه‌ینه‌وه!
له مانگی ڕابردوودا جمهوری ئیسلامی پیلانگێڕیه‌کی تری خۆی به دژی ئۆپۆزیسیۆن ئاشکرا کرد. ڕژیمێک که پله‌ی یه‌که‌می له پاڵپشتی تیرۆریزمی نێو ده‌وڵه‌تیدا هه‌یه، له حاڵێکدا که له ناردنی تیمه تیرۆریستیه‌کان بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی خۆی ناکام ماوه‌ته‌وه، ئه‌مجاره‌یان به فێڵێکی تازه‌و له ڕێگای هاوکاری ئه‌نته‌رپۆل (پۆلیسی نێودەوڵەتی) دەیەوێت مەودای تیرۆریزمی خۆی بۆ دەرەوەی ئێران فراوان بکاتەوە. ئەنتەرپۆل چ لە ئەنجامی نەبوونی زانیاری تەواو بێت یاخود لە پای بەند‌وبەستی ڕەزیلانە لەگەڵ جمهوری ئیسلامی، بۆتە ئەنجامدەری پیلانگێڕی ڕژێمی تیرۆریستی ئیسلامی‌و بە بڵاوکردنەوەی پۆستەر‌و زانیاری لەسەر ژمارەیەک لە ناسراوترین ڕابەران‌و هەڵسوڕاوانی سیاسی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە ڕاستای ئامانجەکانی جمهوری ئیسلامی هەنگاوی ناوە. تا ئێستا لە لایەن ئەنتەرپۆلەوە پۆستەر‌و فەرمانی تاقیبکردن بۆ ئەم کەسایەتیانە دەرکراوە: عەلی عەبدالی، ڕەسوڵی بناوەند، ڕەحمەتی فاتحی، عبداللـه‌ی دارابی، ئەسەدی گولچینی، خالیدی حاجی محمدی، ڕەحمانی حسین زاده، کورشی مدرسی، موزەفەری محمدی، تۆفیقی پیرخزری، صالحی سەرداری و سەلامی زیجی. ئەم کەسانە هەر هەموویان لە ئەندامانی ڕابەرایەتی‌و دۆستانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی-حکمەتیستن.
جمهوری ئیسلامی‌و کاربەدەستانی کە پیلانێکی لەم چەشنەیان لە دژی ئۆپۆزیسیۆن چنیوە، لە ڕیزی ئەو تاوانکارانەن کە هەر ئێستا بە تاوانی کۆمەڵکوژی ئۆپۆزیسیۆنی خۆیان‌و تیرۆری کەسانێکی وەک غلام کشاورز، سدیقی کەمانگر، عبدالرحمانی قاسملو، سادقی شەرەفکەندی، شاپور بخت‌یار، عبدالرحمان برومند، فریدون فرخزاد، و‌هه‌روه‌ها ته‌قاندنه‌وه تیرۆریستیه‌کان له‌فه‌ره‌نساو ئه‌رجه‌نتین‌و سه‌رکوت‌و تیرۆری به‌رده‌وامی موخالیفانی خۆیان، له‌لایه‌ن دادگاکانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکاو هه‌ر ئه‌م پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه داواکراون‌و تاقیب دەکرێن. ئه‌مه‌ی که پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی حوکمێکی به‌م شێوه‌یه‌یان له‌م جۆره که‌سانه په‌سه‌ندکردووه ته‌نیا مایه‌ی شه‌رمه‌زاری ئه‌و دامه‌زراوه‌یه.
ماهییه‌تی فایلسازیی کۆماری ئیسلامی پێویستی به‌هیچ جۆره ئیفشاگەریەک نییه. ئه‌و شته‌ی پێویسته ته‌ئکیدی له‌سه‌ر بکرێته‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ئه‌م پیلانه هه‌ر له‌م سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانه‌یدا کپ نه‌کرێته‌وه ئه‌م لیسته درێژترو درێژتر ئه‌بێتەوەو درەنگ یان زوو سه‌رتاپای ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی ده‌گرێتەوە.
ئێمە ئیمزاکارانی ئەم بەیانە وەک ڕیزێک لە کۆمۆنیست‌و ئازادیخوازانی کۆمەڵگای کوردستان، ئەم پیلانە تازەیەی جمهوری ئیسلامی ئێران بە پیلانێک لە دژی هەموو ئۆپۆزیسیۆن‌و خەباتی ڕەوای خەڵک بۆ ڕوخاندنی ئەم ڕژێمە دەزانین. ئەم کردەوەیەی ئەنتەرپۆل‌و بڵاوکردنەوەی پۆستەر‌و زانیاری لەسەر ئەو کەسانە، کە مێژووی سی ساڵ خەباتی لێبڕاوانەیان لەدژی جمهوری ئیسلامی‌و بۆ داکۆکی لە بەرژەوەندیەکانی کرێکاران‌و خەڵکی زەحمەتکێش‌و بێبەشی کۆمەڵگا، بۆ ئێمە ئاشکرایە، بە کردەوەیەکی دزێو‌و پێچەوانە لەگەڵ سادەترین ستانداردەکانی پاراستنی حورمەتی تاکەکان لە کۆمەڵگا مۆدێرنەکانی ئەم سەردەمەدا دەزانین. ئێمە ئەم کردەوەیەی ئەنتەرپۆل مەحکوم دەکەین‌و لە ئەنتەرپۆل داوادەکەین کە دەستبەجێ ئەم لیستە هەڵبوەشێنێتەوە. ئێمە ئەنتەرپۆل‌و پۆلیس‌و ئەندامانی ئەو دامەزراوەیە بە بەرپرسی ڕاستەوخۆی هەر پێشهاتێک دەزانین کە بۆ ئەو کەسانە بێتە پێش.
هەروەها ئێمە لە ئۆپۆزیسیۆنی ئێران، ڕێکخراوە کرێکاریەکان‌و هەموو لایەن‌و حزبە چەپ‌و پێشکەوتنخواز‌و داکۆکیکارەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا‌و ئەمریکا دەخوازین کە بە هەموو توانایانەوە بە ئاراستەی پەکخستنی ئەم پەلامارە بۆ سەر ئۆپۆزیسیۆن‌و فەزای سیاسی ئێران کاردانەوە بنوێنن. کاتی ئەوەیە کە هەمووان بە یەکەوە ئەم پیلانە تازەیەی جمهوری ئیسلامی هەر لەم سەرەتایەیدا پوچەڵبکەینەوە‌و ئەم ڕوداوە بە ڕووی سەرکەوتنێک بۆ ئۆپزیسیۆن‌و خەباتی خەڵک وەرگێڕین.
به م ریگانه ی خواره وه ئه توانن پیوه ندی بگرن‌و ئیمزای خوتان بو زیاد کردن به م لیسته بنیرن
ئیم‌یل ئادره سی : list.hemayati@gmail.com
ژماره ته له فونی :
0046739165724
یان
0046739225969
یان
0046700194503
ئیمزاکان:
ادامه مطلب
