دیداری؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
فۆتۆ؛ لڤین
ره‌حمانی حسێن زاده سكرتێری كۆمیته‌ی كوردستانی حیزبی حیكمهتیست له‌شاری بۆكان له‌دایك بووه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌وێ ته‌واو كردوه. خوێندكاری ئه‌نیستیتۆی ته‌كنۆلۆژیای ورمێ بووه به‌ڵام به‌هۆی شۆڕشی ئێرانه‌وه نه‌تیوانیوه درێژه‌ی پێبدات. ساڵی 1980 په‌یوه‌ندی به‌كۆمه‌ڵه‌وه كردوه. 1991 رۆێشتۆته سوێدو حزبی كۆمۆنیستی كارگه‌ری ئێرانیان دامه‌زراندوه به‌ڕابه‌ری مه‌نسور حیكمه‌ت. ئێستا ئه‌ندامی مهكتهتی سیاسی و سكرتێری كۆمیته‌ی كوردستانی حیزبی حیكمهتیسته.
كاك ره‌حمان هه‌ستناكه‌ی هێزه‌كانی چه‌پی ئۆپۆزۆسیۆنی كوردستانی ئێران له‌ئێستادا په‌رته‌وازه‌و پچرِپچرِن؟
ره‌حمان حسێن زاده: له‌به‌ره‌ی چه‌پی كۆمه‌ڵگای كوردستان ئێستا كۆمۆنیزمی كارگه‌ری و به‌تایبه‌تی رێكخراوی كوردستانی حزبی حیكمهتیست هه‌یه كه زۆر كه‌سایه‌تی و ههڵسۆرِاو و هێزی تێدایه، هه روه ها كۆمه‌ڵه هه یه بهرِابهری ئیبراهیم عه‌لیزاده. له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌ناو خودی كۆمه‌ڵگاكه‌دا هێزی چه‌پ زۆره كه تا ئیستا رێكخراونین . ئه‌گه‌ر برِوانیته زانكۆكان، شوینه کریکارییه کان، نه‌سڵی تازه ی لاوان و بزوتنه وه ی ژنان و .. راستییه‌كه‌ی هێزی چه‌پ زۆره كه ئه‌و هێزه هێشتا به‌ته‌واوی رێكخراو نییه. به‌و مه‌عنایه به‌ڵێ پهرتهوازهبوونێك هه‌یه له‌رێزی چه‌پدا و پێویستی به‌وه هه‌یه رێكخراو بێت.
تۆ ته‌نها باسی دوو رێكخراوت كرد كه چه‌پن یانی پێت وایه هیچ رێكخراوێكی تر نییه كه چه‌پ بێت؟
ره‌حمان حسێن زاده: له‌كوردستانی ئێران لهبنهرِهتدا دوو بزوتنه‌وه هه‌یه كه لهشۆرِشی 57ه‌وه تا ئێستا درێژه‌ی بوه. ئه‌حزابی كۆمۆنیست و رادیكاڵ له‌لایه‌ك و به‌ره‌ی ملی گه‌را و ناسیۆنالیزمیش له‌لایه‌كی تر. ئه‌مه دوو بزوتنه‌وه‌ی جیاوازن و ئهحزابیشیان بوه. له‌به‌ره‌ی چه‌پدا به‌زۆری هه‌ر ئه‌م دوو رێكخراوه ده‌بینم. كۆمه‌ڵه و حزبی حیكمهتیست. سازمان و جه‌ریانێكی تر که جیگا و ریگای کومه لایه تی هه بی كه خۆی به‌سۆسیالیست و رادیكاڵ و دژه سه‌رمایه بزانێت، نابینم. ئه‌گه‌ر نمونه‌یه‌ك هه‌ست پێده‌كه‌ن پێمخۆشه ئاماژه‌ی پێ بكه‌ی.
ئه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگێرِی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان؟
ره‌حمان حسێن زاده: من سازمانی زه‌حمه‌تكێشان به‌چه‌پ نازانم. سازمانی زه‌حمه‌تكێشان له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌تێكی ته‌واو راست له‌كۆمه‌ڵه جیا بوونه‌وه. ئه‌و پلاتفۆرم و سیاسه‌تانه‌ی ئه‌وان هه‌یانه، پێشینه‌ی له ناو چه‌پ و له ناو رابردووی كۆمه‌ڵه نییه كه ئه‌وان خۆیان پێ هه‌ڵواسیوه. ئه‌وان له‌سه‌ر بنه‌مای كوردایه‌تی پێكهاتون، پڵاتفۆرمی فیدراڵیزمیان هه‌ڵبژاردوه و به‌رۆشنی لهتهبلیغات وسیاسهتیاندا له‌سه‌ر گه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ست وبیری ناسیۆنالیستی تۆخ و توندرِهوانه تێده‌كۆشن. قه‌وم گه‌ری په‌ره پێده‌ده‌ن و تاكتیك و سیاسه‌تی ئه‌و حه‌وت ساڵه‌ی ئه‌وان له 2000ه‌وه تا ئێستا جگه لهباوهشێن كردنی قه‌ومی گه‌ری و فیدرالیزم و تفرقه له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هیچی تر نییه. ئه وان خووازیاری سیاسه تی جه نگی و دژی ئینسانی ئامریکا له ئیران و له کوردستانن . من نه‌ته‌نیا بهچهپیان نازانم، بگره له‌حزبی دیموكرات بهرِاستتریان ده‌زانم.
به‌حوكمی ئه‌وه‌ی رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمۆنیست بههاوبهره ده‌زانن، ئایا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه و هاوكاریه‌كتان پێكه‌وه هه‌یه؟
ره‌حمان حسێن زاده: په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ له به ینماندا نییه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و جوداییه ی كه له‌ساڵی 1370 به‌دیهات. له‌نێو حزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه‌دا تا حه‌وت ــ هه‌شت ساڵ، به‌هۆی رێبازی عه‌بدوڵا موهته‌دی و عومه‌ری ئیلخانی زاده و ئه‌و هێڵه‌ی ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كرد، ته‌نانه‌ت به‌بۆچوونی من ئه‌وان له‌نێو كۆمه‌ڵه‌دا چالاكتر بوون، فه‌زایه‌كی سیاسی به‌مه‌عنای نه‌فره‌ت لهكۆمۆنیزم و رادیكاڵیزم و چه‌پ و نه‌فره‌ت له‌رابردوو و به‌تایبه‌ت كۆمۆنیزمی كارگه ری په‌یدا بوو و شوێنه‌واری خراپی له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا تا ئێستا به‌جێ هێشتوه. كۆمه‌ڵه‌ی ئێستا و رابه‌رایه‌تیه‌كه‌ی له‌ژێر فشاری ئه‌و راستگهرییهی ئه‌واندا پشتی راست نه‌كردۆته‌وه. نه‌یتوانیوه خۆی به‌ته‌واوی له‌میرات و شوێنه‌واری ناسیونالیستی ئه‌وان جیا بكاته‌وه و سه‌ربڵند و به‌هه‌ستی به‌رپرسیارێتی و متمانه‌وه بێت و بڵێ من له‌گه‌ڵ هێزی چه‌پ له‌كۆمه‌ڵگای كوردستان و له‌گه‌ڵ حیكمه‌تیسته‌كان په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستم. ئێمه به زه‌روری ده‌زانین هێزی چه‌پ له‌كوردستان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌ش هاوكارییان بێت و هه‌روه‌ها سێ ــ چوار مانگ له‌وه پێش راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییمان پێوه كردن و داوامان لێ‌كردن بچینه پای ئیمزای به‌یانێك كه ده‌خاله‌تی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ئێران و كوردستان مه‌حكوم بكات و دیفاع لهمهدهنیهتی كۆمه‌ڵگا بكاته سه‌رمه‌شقی خۆی، هه رجوره سازانیک له گه ل کوماری ئیسلامی مه حکوم بکا . ئێمه دهسپێشكهریمان كرد، به‌داخه‌وه له‌ئاكامدا وه‌ڵامی ئه‌وان پۆزه‌تیڤ نه‌بوو، هه‌رچه‌ند رێگای دیالۆگیان نه‌به‌ستوه.
بۆچی وه‌ڵامی ئه‌وان پۆزه‌تیڤ نه‌بوو؟
ره‌حمان حسێن زاده: ئه‌گه‌ر بمه‌وێ به‌كورتی باسی بكه‌م، بهبرِوای من ئێستا كۆمه‌ڵه ئه‌و رێبازه‌ی به‌سه‌ریدا زاڵه، به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست چه‌پ نییه كه بیه‌وێ له‌گه‌ڵ هێزه چه‌پ و رادیكاڵه‌كان وه‌ك حیكمه‌تیسته‌كان نزیك بێته‌وه. به‌شێكی شوێنه‌واری ئه‌و رابردوویه و ئه‌و رێبازه ناسیونالیستی و راسته‌یه كه باسم كرد، به‌بۆچوونی من به‌شێكی شوێنه‌واری سكتاریزمێكه كه له‌ناو چه‌پی ئێران‌دا و ئه‌وانیشدا هه یه . به‌شێكی دیكه دهگهرِێتهوه بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ خه‌باتی رادیکالی كۆمه‌ڵگا ئه‌وه‌نده به‌رجه‌سته بێته‌وه، ئه‌وه‌نده خۆی نیشان بدات كه جه‌ریاناتی سیاسی و ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌چه‌پ ده‌زانن، زیاتر پاڵ پێوه بنێن بۆ ئه‌وه‌ی ناچاریان بكه‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا یه‌ك بگرن. ئێمه به‌ش به‌حاڵی خۆمان چونكه له‌و سكتاریزم و گروپ گه‌راییه دوور كه‌وتوینه‌ته‌وه و هه‌م به‌هێزبوونی چه‌پ له‌كۆمه‌ڵگای كوردستان بۆمان گرنگه، دوو سێ ساڵ لهمهوپێش كاتێك ئه‌وان رۆژی 16ی گه‌لاوێژ مانگرتنێكی سه‌رانسه‌رییان له‌شاره‌كانی كوردستان راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان بێت، چونكه پێمان وابوو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی تێدایه، دیفاعێكی راست و رۆشنمان له‌و بانگه‌وازه كرد كه كۆمه‌ڵه دابووی. نه ته‌نها داكۆكیمان لێ‌كرد، به‌ڵكه بۆ خۆشیان ده‌زانن كه شار به‌شاری كوردستان هه‌وڵماندا تێ‌بكۆشین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه دوكان و بازارِ دابخرێت و پێموایه له‌و بابه‌ته‌وه رۆڵی خۆمان بینی. ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك فاكته‌رن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌پ بیه‌وێ هاوكاریی و نزیكیه‌كی له‌گه‌ڵ یه‌كتری هه‌بێت.
ئه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌په سهرانسهرییهكانی ئێران په‌یوه‌ندیتان له‌چ ئاستێكدایه؟
ره‌حمان حسێن زاده: ئێمه به‌دوای كۆنگره‌ی یه‌كه‌ممان له ئوکتوبری 2006 وه بانگه‌وازێكمان داوه به‌ئه‌حزابی سیاسی له‌ئێران و به‌تایبه‌ت چه‌په‌كان كه بێن له‌ده‌وری مه‌نشووری سه‌رنگونی تێبكۆشن بۆ هاوئاهه‌نگی له‌دژی كۆماری ئیسلامی. تا ئێستا بۆته جێی سه‌رنجی بهحزه حزبێك به‌ڵام له‌ئاستی پێویستدا نییه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه. هه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه باسم كرد له په یوه ند له گه ل كۆمه‌ڵه، ئێمه له‌گه‌ڵ سازمانی "راه كارگر"یش په‌یوه‌ندیمان گرت. ئه‌وانیش تا ئێستا رێگای دیالۆگیان نه‌به‌ستوه.
هۆكاری ئه‌م هه‌موو له‌تبوون و ئینشعابه له‌ناو رێزه‌كانی رێكخراوه چه‌په‌كاندا بۆچی دهگهرِێنیتهوه، به‌تایبه‌ت له‌م دوو ده‌یه‌یه‌ی دواییدا، ئه‌م دواییانه‌ش هه‌واڵێك بڵاو بویه‌وه كه له‌ناو حزبی حیكمهتیستدا ئینشعابێك روویداوه؟
ره‌حمان حسێن زاده: له‌تبوون و ئینشعاب هه‌ر له‌ناو ریزه‌كانی چه‌پدا نه‌بوه، له‌ناو ریزه‌كانی راستدا ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بووبێ كه‌متر نه‌بوه. دیاره ئینشعابی هه‌ر حیزبه هۆی تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه لێره مه‌جال نییه باسی بكه‌ین. به‌ڵام تا ئه‌و جێگایه‌ی به‌چه‌پ بگهرِێتهوه چه‌ند فاكته‌ری بنهرِهتی هه‌ن، كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌م جودابونهوانه هه‌بوه. یه‌كه‌م ئاڵوگۆرِه سیاسیه‌كانی ئه‌م دوو ده‌یه‌یه، چ له‌ئاست جیهانی و چ له‌ئێران و كوردستان كاریگه‌ریی زۆری هه‌بوه. روخانی كۆمۆنیزمی روسی و كۆتایی جه‌نگی سارد، هاتنه كایه‌ی نه‌زمی نوێی جیهانی و سیاسه‌تی جه‌نگی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه، ئاڵوگۆرِهكانی ساحه‌ی سیاسی ئێران و سه‌رهه‌ڵدان و شكستی "پرِۆژهی به‌ناو ئیسلاحات" و درێژبونه‌وه‌ی عومری كۆماری ئیسلامی، روداوه‌كانی كوردستانی عێراق و به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ناسیۆنالیزمی كورد و به‌م پێیه ریزبه‌ندی چه‌پ و راست له‌كوردستانی عێراق، ئه‌مانه و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵیان، رێبازی سیاسی جیاواز له‌یه‌كی هێنایه كایه‌و هۆیه‌كی گرنگی ئینشعابات بوون.
دووهه‌م: چه‌ند ده‌یه‌یه كه كۆمۆنیسته‌كان نه‌یانتوانیوه حزبی سیاسی گه‌وره (نه گرووپی ئایدۆلۆژیك) دروست بكه‌ن كه هه‌م پێداگری له‌سه‌ر یه‌كگرتووی حیزب و زه‌مانه‌تی پراتیكی هاوبه‌شی حیزبی هه‌بێ و هه‌م پلاتفۆرم و سیاسه‌ت و ته‌نانه‌ت فراكسیۆنی جیاواز وجودی هه‌بێ و یهكرِیزی بپارێزن. ئێمه به‌ش به‌حاڵی خۆمان بۆ هێنانه مه‌یدانی حزبێكی سیاسی كۆمۆنیستی له‌و چه‌شنه تێده‌كۆشین.
سێهه‌م بهكۆنكرێتیش بۆ كۆمۆنیزمی كارگه‌ری مه‌رگی ناوه‌ختی مه‌نسور حیكمه‌ت ته‌ئسیری زۆری هه‌بوو.
له‌ناو حیزبی حیكمهتیست ئینشعاب روی نه‌داوه. به‌داخه‌وه حه‌وت نه‌فه‌ر له هاورِێیانمان كه سێ هاورِێی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیان تێدا بوه، لهرِاگهیاندنێكدا ئیستقاله‌ی خۆیان له‌حیزب راگه‌یاند.
دروشمی ئێوه رووخانی كۆماری ئیسلامییه، تا چه‌ند برِوات هه‌یه ئه‌و دروشمه له‌جێی خۆیدا بێت، ئایا ئێران دهرِوخێت؟
ره‌حمان حسێن زاده: زۆرم برِوا به‌روخانی كۆماری ئیسلامی هه‌یه. پێموایه جمهوری ئیسلامی ده‌بێ سه‌رنگون بكرێ. چونكه نامۆیه به‌كۆمه‌ڵگا. له‌و رۆژه‌وه‌ی هاتۆته سه‌ر كار، تا ئێستاش، به‌داخه‌وه له ئه وه له وه به‌شێك له‌خه‌ڵك تهوههومێكیان تووش بوو. یا له‌ژێر فشاری بۆمبارانی ته‌بلیغاتی شهرِی ئێران و عێراقدا دیفاعیان لێ‌كرد، له‌رۆژی ئه‌وه‌ڵه‌وه كۆماری ئیسلامی به‌دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئاوات و ئامانجه‌كانی خه‌ڵكی ئێران هاتۆته سه‌ر كار. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ته‌سویره نا راسته ی كه پێی وایه جمهوری ئیسلامی به‌رهه‌می شۆرِشی په‌نجا و حه‌وته، جمهوری ئیسلامی به‌رهه‌می شكستی شۆرِشی په‌نجا و حه‌وته. ئه و کات هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، زلهێزه‌كان و ئۆپۆزۆسیۆنی بێ ئاسۆ و بێ سیاسه‌تی ناوخۆی ئێران ده‌ستیان دایه ناو ده‌ستی یه‌ك و جه‌ریانی ئیسلامیان به‌هێز کرد . شورِشێك كه خه‌ڵك بۆ ئازادی، بۆ به‌رابه‌ری و به‌خته‌وه‌ری ده‌ستیان پێكردبوو، شكستی خوارد و جمهوری ئیسلامی له‌سه‌ر شكستی ئه‌و شۆرِشه به‌هێز بوو. ئێستا به‌ره‌و بیست و نۆ ساڵ ده‌چین و ده سه لاتی جمهوری ئیسلامی سات به‌سات، خنكاندنی ئاوات و ئامانجی كرێكار، زه‌حمه‌تكێش، لاو، ژن، خوێندكار و كارمه‌نده. به‌شێكی زۆر له‌كۆمه‌ڵگا به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه. جگه له‌ژماره‌یه‌كی كه‌م كه به‌رژه‌وه‌ندییان له‌مانه‌وه‌ی ئه‌و رژێمه دایه. بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌ك ئاوات و ئامانج سه‌یری بكه‌یت، جێگه‌ی خۆیه‌تی جمهوری ئیسلامی برِوخێنرێ و شه‌و و رۆژ ئه‌مه ته‌بلیغ بكرێت و كاری له‌سه‌ر بكرێت. به‌بۆچوونی من هه‌ر ئه‌وه نییه ئاوات و ئاره‌زوو بێ، سه‌رنگونی رژێمی ئێران زهمینهیشی هه‌یه. كۆماری ئیسلامی قه‌یرانی ئابووری، ئایدیۆلۆژی و سیاسی هه‌یه. هه‌موو ئه‌وانه كۆمه‌ك ده‌كه‌ن خه‌ڵك بێزار بێت و ئه‌و بێزارییهش له‌روخانی جمهوری ئیسلامی ئێران‌دا خۆی نیشان ده‌دات. تۆ ته‌ماشای هه‌ر نارِهزایهتیهك بكه، لهكرێكارێكهوه تا خوێندكارێكی زانكۆ، له‌پشت دواكارییه‌كانی خۆی، شوعارهكهی ده‌كێشێته مه‌رگ به‌ر ده‌وڵه‌تی پشتیوانی سه‌رمایه‌دار. سه‌رنگونی خوازی له‌ئێراندا شه‌پۆل ده‌دات و ئێمه له‌هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی چالاكیمان هه‌بوه، سه‌رنگون خواز بووین. ئێستا حزبی حیكمهتیست به‌رۆشنی په‌رچه‌می سه‌رنگونی جمهوری ئیسلامی به‌ده‌سته‌وه گرتوه ئه‌ویش لهقالبی مه‌نشوری سه‌رنگونی و ئه‌وه یه‌كێكه لهپلاتفۆرمه سه‌ره‌كییه‌كانمان.
پێت وایه ئێران بێ پشتیوانی هێزێكی ده‌ره‌كیی برِوخێت؟
ره‌حمان حسێن زاده: من پێم وایه سه‌رنگونی ئه‌گه‌ر بته‌وێ له‌قازانجی خه‌ڵكی ئێران بشكێته‌وه، ده‌بێ پشت به‌ئیراده‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ببه‌ستێت. منیش ده‌زانم ئێستا له‌فه‌زای سیاسه‌تی ئێران‌دا بۆچوونی جۆراوجۆر هه‌یه بۆ سه‌رنگونی جمهوری ئیسلامی، به‌شێكی زۆر له‌هێزه سیاسییه‌كانی ئۆپۆزۆسیۆن ئومیدیان به‌وه هه‌یه ئه‌مریكا بێ ده‌خاله‌ت بكا و جمهوری ئیسلامی برِوخێنێ. ناسیۆنالیسته‌كانی ئێران، فیدرالیستهكان، به‌شێك له‌خه‌ڵك كه لایه‌نگری ئه‌وانه‌ن، ئه‌وه‌یان ده‌وێت. به‌ڵام هه‌ر جۆره روخانێك له‌قازانجی خه‌ڵك نییه. لێره رووخانی سه‌دام حسێنمان بینی. رۆژێك خۆت بخه جێگای خه‌ڵكی به‌غدا، نه‌جه‌ف و به‌سره، بزانه ئه‌و رووخانه به‌قازانجی ئه‌و خه‌ڵكه ته‌واو بووه یان نا. هه‌ر مرۆڤێكی شه‌رافه‌تمه‌ند یه‌ك چركه داكۆكی له‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌عس ناكا، به‌ڵام ئه‌و رۆیشتنه‌ی ئه‌و رۆیشتوه، له‌و رۆژه‌وه خه‌ڵك بۆ نان و ئاو و ئاسایش و بژیوی ژیان موحتاجه. له‌ئێران هێزی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ئه‌گه‌ر رێكخراو بێت و ئاڵای پلاتفۆرمێكی رۆشن به‌ده‌سته‌وه بگرێت، به‌بۆچونی من ریشه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌بن ده‌ردێنێ. به‌شێكی ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌م هه‌موو حه‌ره‌كه‌ته كهناڵیزه نه‌بوه، ئه‌و په‌رته‌وازه‌ییه كه له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی سه‌رنگونی خوازیدا هه‌یه. ئه‌و باسه‌ی كه هێزی ده‌ره‌كی بێت، له‌خۆیا چاوهرِوانییهكی دروستكردوه كه ته‌نانه‌ت كۆماری ئیسلامیش كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرێت. ئه‌م باسانه به‌ر له‌وه‌ی هاوكاریمان بكات، سه‌رنگونی كۆماری ئیسلامی خستۆته دواوه. جمهوری ئیسلامی خه‌ریكه مێشكی خه‌ڵك ده‌خوات به‌وه‌ی كه ئه‌مریكا له‌ئێران ده‌خاله‌ت ده‌كا و وه‌ك عێراقی لێده‌كات و خه‌ڵك به‌وه ده‌ترسێنێ. من پێموایه روخاندنێكی شۆرِشگێرِانه ده‌بێ پشت به‌خه‌ڵك ببه‌ستێ و حزبێكی كۆمۆنیستی وه‌ك ئێمه پێش ئه‌م خه‌باته بكه‌وێ و له هه‌لومه‌رجێ گونجاو كه‌ڵك وه‌رگرێ.
ئێوه ئه‌و هێزه‌تان هه‌یه له‌پێناو پیاده‌كردنی ئه‌م شوعارهدا؟
ره‌حمان حسێن زاده: ئه‌و هێزه هه‌یه، ئه‌و هێزه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانن، ئه‌و هێزه له‌ناو خوێندكارانی ئێران‌دا هه‌یه، له‌ناو كرێكاران و بزاڤی ژناندا هه‌یه. جا له‌هه‌ر قالبێكدا بێ. ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆر لهبورژوای ئێرانیش نایه‌وێ کوماری ئیسلامی له‌سه‌ر كار بێت. چونكه حاكمیتهی كۆماری ئیسلامی كۆسپه له‌به‌رده‌م سه‌رمایه‌كه‌ی ئه‌ویش. به‌ڵام ئه‌و هێزه رێكخستنی ده‌وێ و پڵاتفورم و حزبی پێویسته. به‌بۆچونی من ده‌بێ حزبێكی كۆمۆنیست و شۆرِشگێرِ پێشی كه‌وێ و رێكی بخات. ئێمه بۆ ئه‌م كاره خۆمان حازر ده‌كه‌ین.
مه‌به‌ستم زیاتر هێزی خۆتانه وه‌ك حزبی حیكمهتیست؟
ره‌حمان حسێن زاده: حزبی حیكمهتیست خۆشبه‌ختانه چه‌ند شتی هه‌یه كه ئاماده‌گی نیشان ده‌دات بۆ ئه‌و كاره. سیاسه‌ت و پڵاتفۆرمێكی رۆشنی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌و كۆمه‌ڵگایه نه‌مێنێ و كۆمارێكی سۆسیالیستی بێته سه‌ر كار. به‌ڵام به‌گشتی هێشتا ئه مه کافی نییه. ده‌توانم ئیدیعا بكه‌م ته‌نها حزبێكین كه پڵاتفۆرمێكی رۆشنی شۆرِشگێرِیمان هه‌یه به‌ناو مه‌نشوری سه‌رنگونی. وه‌ك هێزیش له ئاست سه‌رانسه‌ری ئێران، له زور جیگا هێزمان هه‌یه. رێبازی ئێمه كاریگه‌ری هه‌یه. ناڵێن هه‌موو تهشكیلاتین و لافی ئه‌وه لێناده‌م كه هه‌ر كه‌س چه‌پ و رادیكاڵ ده‌جوڵێته‌وه، حیكمهتیسته، به‌ڵام حزبی ئێمه سه‌ربه‌خۆترین ئه‌و حزبانه‌یه كه له‌ناو به‌شێك له‌و جێگایه‌ی كه ته‌پشی سیاسی خه‌ڵكی ئێرانی تێدایه، نفوزی هه‌یه. یه‌كێك لهپایگا به‌هێزه‌كانی حزبی حیكمهتیست كوردستانه. كۆمه‌ڵگای كوردستان رۆڵێكی گرنگی هه‌یه لهگۆرِانكارییهكانی ئێران. له 57ه‌وه به‌دوا بوو بهپایگایهكی ئازادیخوازانه له‌ئێران. چه‌پ و رادیكاڵی به‌هێزی تێدا به‌وجود هات كه لهسازمانی جۆراوجۆردا خۆی نیشاندا. خودی ئێمه ده‌ورانێك له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا ئه‌و چالاكییه‌مان ده‌كرد. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و چه‌پ و رادیكاڵیزمه له‌كوردستاندا هه‌یه و حزبی حیكمهتیستیش خۆشبه‌ختانه به‌شێكی زۆری لهرابهر و كادیره‌كانی ئه‌و بیست و ن‌و ساڵ خه‌باته‌ی له‌گه‌ڵ خۆی خستوه. له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و واقعیهتهشمان زۆر جار باسكردوه هێشتا بۆ كارێكی گه‌وره و شۆرِشێك، ئه‌و حزبه بچووكه و له‌هه‌نگاوه‌كانی یه‌كه‌مداین. پێمان وایه ده‌بێ زۆر گه‌وره‌تر بێته‌وه و سیاسی تر و كۆمه‌ڵایه‌تی تر بێت.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆرِشگێرِی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پێی وایه كه یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه‌ی تووشی بووه، رووكردن بوه لهحیكمهتیست و پێیان وایه ئه‌مه زه‌بری لێیان داوه، له‌مباره‌وه بۆچونی تۆ چییه؟
ره‌حمان حسێن زاده: سه‌رانی سازمانی زه‌حمه‌تكێشان به‌تایبه‌ت عه‌بدوڵای موهته‌دی بۆ دروستكردنی ئه‌م رێكخراوه‌ی ئێستایان به‌جێگای كۆمۆنیسم و چه‌پ بوونی رابردویان، ناسیۆنالیزم و فیدرالیزم و قه‌ومی گه‌رییان هه‌ڵبژارد. بۆ ئه‌وه‌ی له‌بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی جێگایان بۆ بكه‌نه‌وه به‌ته‌واوه‌تی پشتیان كرده رابردوی خۆیان. نه‌فره‌ت له‌چه‌پ و كۆمۆنیسم بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. بۆیه پێیان وایه نزیك به‌بیست ساڵ هه‌ڵه‌یان كردوه. پێیان وایه لهروكردنه رێبازی كۆمۆنیسم و مه‌نسوری حیكمه‌ت هه‌ڵه‌یان كردوه. من به‌ش به‌حاڵی خۆم زۆر جار داخیان بۆ ئه‌خۆم كه ئاوا رابردووی چه‌پی خۆیان بهههرِاج دانا و هه‌رزان فرۆشیان كرد. پێویست نه‌بوو وابكه‌ن. ئه‌وان به‌هه‌ڵه پێیان وایه به‌م كاره، كارنامه‌ی قه‌بووڵی باشتر له‌بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و ناسیۆنالیستی وه‌رده‌گرن. نازانن ته‌نانه‌ت به‌م كاره‌یان له‌پێش چاوی ناسیۆنالیسته‌كانیش سووك بوون. وه‌ك ههلپهرستێك، ته‌ماشایان ده‌كه‌ن كه با له‌هه‌ر جێیه‌كه‌وه هات، روو له‌وێ ده‌كه‌ن. بۆیه پێم وایه به‌پێچه‌وانه‌ی ئیدیعایان، ئه‌وانن زه‌بریان داوه له‌چه‌پ و لهكۆمهڵهش له‌كوردستان.
بۆ دروستبوونی به‌ره‌یه‌كی كوردستانی به‌به‌شداری ئه‌حزابی كوردستانی ئێران، له‌وانه‌یه زۆربه‌ی حزبه‌كان دژی به‌شداریی ئێوه بن له‌وه‌ها به‌ره‌یه‌كدا، ئایا ئێوه بۆ خۆتان ئاماده‌ن به‌شداری بكه‌ن له‌به‌ره‌دا؟
ره‌حمان حسێن زاده: رێباز و سیاسه‌ت و تاكتیكمان جیاوازی بنهرِهتی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی ناسیۆنالیست. هه‌ر بۆیه ئێمه خوازیاری به‌شداری له‌به‌ره‌ی ئه‌م ئهحزابانهدا نین. به‌ڵام مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه ئه‌وه‌یه كه هیچكات به‌ره له‌ناو ئه‌م ئه‌حزابانه نه‌بوه به‌شتێكی واقعی. ته‌نانه‌ت له‌كوردستانی عێراقیش نه‌بووه. زۆرتر پرِوپاگهندهیه. زۆرتر كایه‌یه‌كی سیاسییه كه به‌عزێك بۆ سه‌رگه‌رم كردنی خۆیان ده‌ستیان داوه‌تێ. هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌وه نییه و ناشبێت به‌شتێكی واقعی. له‌كوردستانی ئێران زۆرتر سازمانی زه‌حمه‌تكێشان ته‌رحی ده‌كا. وا بزانم حیزبی دیموكرات بایه‌خێكی پێنه‌داوه و ئه‌وانیش له‌سه‌ر ده‌ستیان ماوه‌ته‌وه.
ئێوه له‌ئه‌ده‌بیاتی حزبی و راگهیاندنهكانتاندا هه‌ڵوێستی زۆر توندتان هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر (په‌ژاك)دا، بۆچی؟
ره‌حمان حسێن زاده: با له‌پێشدا ددان بنێم بهكهموكورِییهكی خۆماندا، هه‌ر چه‌ند هه‌ڵوێستمان تونده به‌رامبه‌ر په‌ژاك، به‌ڵام زۆر كه‌م خه‌ڵكمان له‌سیاسه‌ته زیانباره‌كانی ئه‌وان ئاگادار كردۆته‌وه. هه‌ڵوێستمان بۆیه تونده به‌رامبه‌ریان چونكه سیاسه‌ت و ره‌وشتی ئه‌وان زۆر زیانباره بۆ خه‌ڵكی كوردستان. ئه‌وان به‌شكڵێكی زۆر زه‌ق، ته‌فره‌قه و هه‌ڵاواردن و دوژمنی دروستكردن له‌به‌ینی ئینسانه‌كان له‌سه‌ر ناسنامه‌ی قه‌ومی و فه‌رهه‌نگی په‌ره پێ ئه‌ده‌ن. كۆنه‌په‌رستی و دواكه‌وتوویی بێ وێنه‌ی نامۆ به‌كۆمه‌ڵگای كوردستانی ئێران په‌ره پێده‌ده‌ن. له‌و جێگایانه له‌مه‌رزه‌كان هه‌ن، له‌ژێر ناوی گمرك و شتی وا زۆر له‌خه‌ڵك ئه‌كه‌ن. په‌ژاك هێزێكی هه‌ڵقوڵاوی خه‌باتی سیاسی كۆمه‌ڵگای كوردستانی ئێران نییه. هه‌موو كه‌س ده‌زانێ دروستكراوی ده‌ستی په‌كه‌كه‌یه. هه‌موو ئیمكاناتی هی ئه‌و حیزبه‌یه. وه‌سیله و كارتی زه‌ختی ده‌ستی په‌كه‌كه‌یه كه له‌كایه‌ی سیاسی ناوچه‌كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م و ئه‌ودا به‌كاری ده‌هێنێ. ئاماده‌ی سات و سه‌ودا له‌گه‌ڵ هه‌ر هێز و لایه‌نی دژ به‌خه‌ڵكی كوردستان هه‌ن. ئه‌وه‌تا ئه‌م رۆژانه هه‌ر باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌ریكن خۆیان جووت ئه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی دژی ئینسانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه. ده‌لیلی شكڵ گرتنی په‌ژاك دهگهرِێتهوه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی په‌كه‌كه له‌ئێران به‌ئاشكرا ههڵسورِانی هه‌بوو و جمهوری ئیسلامی موشكیله‌ی بۆ دروست نه‌ده‌كردن، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه هه‌ر كات په‌كه‌كه دیسان له‌گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی بسازێتهوه، په‌ژاك له‌دژی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران به‌كار بێنن.
به‌ڵام زۆر كه‌س ئه‌وه به‌ئێوه ده‌ڵێت كه ئێوه هه‌ڵقوڵاوی كۆمه‌ڵگای كوردستان نین و له‌گه‌ڵ واقعی كۆمه‌ڵگا یه‌ك ناگرنه‌وه؟
ره‌حمان حسێن زاده: ئه‌وانه‌ی وا ده‌ڵێن یان بێ خه‌به‌رن، یان مهسڵهحهتێكیان هه‌یه وا ده‌ڵێن. مهسڵهحهتهكهش ئه‌وه‌یه ناسیۆنالیسته‌كان و به‌ره‌ی راستی كۆمه‌ڵگای كوردستان بۆیان قورسه ئه‌م حه‌قیقه‌ته قه‌بووڵ بكه‌ن كه له‌سی ده‌یه‌ی رابردوو كۆمۆنیسته‌كان بزوتنه‌وه‌یه‌كی چه‌پ و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌یان له‌هه‌موو بواره‌كاندا و هه‌مه‌لایه‌نه له‌كوردستانی ئێران سازمانداوه. هه‌ر له‌دوای هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی سازدانی هێز و خه‌باتی نیزامی به‌رانبه‌ر به‌هێرشی نیزامی كۆماری ئیسلامی، هێنانه مه‌یدانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به‌م رژێمه به‌شێوه‌ی رێپێوانی گه‌وره و مانگرتن و رێكخراو، كۆچدانی شاری مه‌ریوان و ته‌حه‌سونی گه‌وره‌ی سنه، هینانه مه‌یدانی كرێكاران و ژنان بۆ مافه‌كانیان، بۆ جه‌ژن و مه‌راسیمی گه‌وره‌ی رۆژی جیهانی خۆیان و رێكخراو كردنیان و هیدایه‌تی خه‌بات له‌دژی فئۆداڵ و كۆنه‌په‌رست و هه‌ر ره‌وت و جه‌ره‌یانی دژی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگا و زۆر شتی تر. ئه‌و بزوتنه‌وه رادیكاڵه هه‌ر ئێستا له‌شاره‌كانی كوردستان به‌شكڵی جۆراوجۆر ئه‌جۆشێ و زۆر جار خۆی نیشان ئه‌دا. تاریخی رابردوو و روداوه گه‌وره‌كانی له‌هه‌موو شار و ناوچه‌كانی كوردستان له‌بیر كه‌س نهچۆتهوهو هه‌ر كه‌س ته‌نها زه‌ره‌یه‌ك ئینسافی هه‌بێت، ده‌زانێ، خوڵقێنه‌رانی ئه‌و روداوه گه‌ورانه، رابه‌ران و هه‌ڵسوراوانی چالاكی له‌هه‌موو شار‌و ناوچه‌كانی كوردستان به‌زۆری له‌ریزه‌كانی حیزبی حیكمهتیس دان و له‌په‌یوه‌ندییه‌كی خه‌باتكارانه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگان. حیزبی ئێمه هه‌ڵقوڵاوی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌و رادیكاڵی كرێكاران و ژنان و لاوان و خه‌ڵكی كوردستانه. ئه‌گه‌ر كه‌سانێك هه‌ن و ئه‌مه باوهرِ ناكه‌ن ئه‌مه موشكیله‌ی ئه‌وانه.
ئێوه چه‌نده له‌گه‌ڵ دروستكردنی كاریزما دان بۆ كه‌سایه‌تی و رێبهرهكان؟ ئایا هه‌ستناكه‌ی له‌ناوخۆتاندا كاریزماتان لهمهنسوور حیكمه‌ت دروستكردبێ؟
ره‌حمان حسێن زاده: رابه‌ران و كه‌سایه‌تی ئه‌گه‌ر خۆیان كاریزمایان نه‌بێت، ناكرێ بۆیان دروست بكه‌ی. لنین كاریزمایه لهكۆمۆنیسمدا. یان بۆ نمونه ویلی براونت و ئۆلف پاڵما كاریزمای سۆسیال دیموكراسین و له‌سه‌ر عه‌لاقه‌ی ئه‌ندامانی حیزبه‌كه‌یان ئه‌و جێگایه‌یان په‌یدا نه‌كردوه. ئه‌ی باقی رابه‌رانی سۆسیال دیموكراسی بۆ ئه‌و جێگایه په‌یدا ناكه‌ن؟ سه‌باره‌ت بهمهنسوور حیكمه‌تیش هه‌ر وایه. مه‌نسوور حیكمه‌ت به‌توانای زۆری فیكری و سیاسی، به‌لێهاتوویی له‌رابه‌ری كردن و پراتیكی سیاسی و عه‌مه‌لی، بهئینساندۆستی قووڵ و به‌ده‌ركه‌وتن وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی گه‌وره‌ی ئه‌م ده‌وره كه دۆست و دوژمنی ئه‌یسه‌لمێنن، ئه‌و جێگا‌و رێگایه‌ی په‌یدا كردوه. وه‌ختێك رۆژنامه‌ی كه‌یهانی له‌نده‌ن كه سه‌ر بهناسیۆنالیستهكان و به‌ره‌ی راستی ئێرانه، خه‌به‌ری مه‌رگی مه‌نسوور حیكمه‌تی چاپ كرد، ئه‌وه‌ی باسكرد كه نه‌ك هه‌ر كۆمۆنیسته‌كان، به‌ڵكو به‌گشتی ئۆپۆزۆسیۆنی "سهرنگونخوازی ئێران" توشی فه‌راغی رابه‌ری ده‌بێت و به‌حه‌قیقه‌ت هه‌رواش ده‌رچوو. ده‌مه‌وێ بڵێم به‌ئیراده‌ی ئێمه كاریزما له‌مه‌نسور حیكمه‌ت دروست نه‌بووه، ئه‌وه حاسڵی فكر‌و سیاسه‌ت و پراتیكی خۆیه‌تی. دیاره حیزبه‌كه‌شی له‌هه‌موو كه‌س زیاتر ئه‌وه ده‌بینێ و پشتی پێ ده‌به‌ستێ. هه‌ر كه‌س ده‌توانێ سه‌رێك له‌سایتی حیكمه‌ت بدا و به‌رهه‌مه‌كانی زۆری ئه‌و به‌نوسین و ده‌نگ و ته‌سویر ببینێت و رولی تاقانه ی ئه و له هینانه مه یدانی بزوتنه وه ی کومونیستی و کارگه ری ئیران‌دا ببینی و ئه‌و كات سه‌باره‌ت بهمهنسوری حیكمه‌ت به‌ئینسافه‌وه قه‌زاوه‌ت بكات.
باشه ئێوه ئه‌و هه‌مووه باسی مه‌نسوری حیكمه‌ت بكه‌ن و گۆڤار و سایتی به‌ناوه‌وه بكه‌ن و هه‌فته‌یه‌كیش ته‌رخان بكه‌ن به‌ناوی "مه‌نسوری حیكمه‌ت"، ته‌نانه‌ت ناوی حزبهكهشتان حیكمهتیسته، ئه‌ی ئه‌مانه چین؟
ره‌حمان حسێن زاده: له‌پێشدا من پرسیارم ئه‌وه‌یه بۆ هه‌ر كات كۆمۆنیسته‌كان و چه‌په‌كان ئه‌یانه‌وێ باسی رابه‌ران و كه‌سایه‌تی خۆیان بكه‌ن، ئه‌بێته جێگه‌ی پرسیار و به‌ناوی كاریزما دروستكردن و "شه‌خسیه‌ت په‌رستی" ناوی لێده‌برێ؟ ئه‌ی بۆ به‌ره‌ی راست به‌ئیمكاناتی ئێجگار زۆر رابه‌رانیان گه‌وره ده‌كه‌ن و ئه‌م پرسیاره ناخرێته به‌رده‌میان؟ ته‌ماشان كه‌ن حزبی له‌یبه‌ری بریتانیا كاتێك رابه‌ره‌كه‌ی تۆنی بلێری جینایه‌تكار، دوای كارنامه ره‌شه‌كه‌شی ئیستیقاله ده‌كات، چ پرِوپاگهندهیهكی بۆ ده‌كه‌ن. ته‌ماشا كه‌ن كه‌سێكی كه‌م عه‌قڵی وه‌ك جۆرج بوش راستی جیهانی لایه‌نگری چۆنی به‌دنیای ئه‌ناسێنێ؟ هه‌ر له‌كوردستان ته‌ماشا كه‌ن ناسیۆنالیسته‌كان چۆن به‌ته‌واوی ئیمكان رابه‌رانیان ئه‌ناسێنن. كه‌سێكی وه‌ك ئۆجه‌لان ته‌نانه‌ت پشتی كردۆته هه‌موو سیاسه‌ته كۆنهپهرستانهكهی پێشووی خۆشی، به‌ڵام به‌شێكی به‌رچاوی ناسیۆنالیزمی كورد هه‌روه‌ك رابه‌ر ته‌ماشای ئه‌كه‌ن. به‌ڵام تا كۆمۆنیسته‌كان گوتیان لنین و مه‌نسور حیكمه‌ت و ... كارتی زه‌رده وه‌رده‌گرن كه "كاریزما دروست مه‌كه‌ن و شه‌خسیه‌ت په‌رستی مه‌كه‌ن"! من پێم وایه ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ی دونیای ناعادیلانه‌ی حاكمه كه فه‌رهه‌نگ و ته‌بلیغاتی ناعادلانهشی حاكم كردوه. گوایه زۆر ته‌بیعیه حیزبه‌كانی بورژوازی و راست به‌ئیمكاناتی زۆر و زه‌به‌ند رابه‌رانیان، ته‌نانه‌ت رابه‌رانی زۆر لاواز و نالایقیان بناسێنن، به‌ڵام ئه‌مه بۆ كۆمۆنیسته‌كان ته‌بیعی نییه.
من پێم وایه ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌ئێران و كوردستان حه‌قیقه‌ت حاكم بوایه و میدیا حه‌قیقه‌تیان ته‌بلیغ بكردایه، هه‌ر به‌حوكمی ئه‌وه‌ی مه‌نسور حیكمه‌ت ئه‌و رابه‌ره سیاسییه بوه كه ئاڵوگۆرِێكی قوڵی سیاسی له‌ئێران و كوردستان و له‌به‌ره‌ی چه‌پ پێكهێنا، ده‌بوا باسیان بكردایه و پێویست بوو فكر‌و سیاسه‌ت و كه‌سایه‌تی مه‌نسور حیكمه‌تیان به‌كۆمه‌ڵگا بناساندایه، تا ئینسانیه‌ت و مافی ئینسان و خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی چه‌وسانه‌وه‌ی ئینسان به‌ده‌ستی ئینسان جێگای پرِبایهخی خۆی په‌یدا كردبایه. هه‌ر بۆیه ئه‌و كارانه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین گۆشه‌یه‌كه له‌ناساندنی رابه‌رێكی هه‌ڵكه‌وتوی به‌ره‌ی ئازادیخواز و به‌رابه‌رخوازی كۆمه‌ڵگا. كۆمۆنیزمی مه‌نسور حیكمه‌ت له‌ماوه‌ی 25 ساڵ چالاكی نه‌زه‌ری، سیاسی و پراكتیكی واقیعهتێكی سیاسی دیاره له‌ساحه‌ی سیاسه‌تی ئێران و ناوچه‌كه، بزوتنه‌وه‌ی گه‌وره‌ی سیاسی له‌سه‌ر بینا كراوه و پێویسته هه‌موو لێی ئاگادار بین و وه‌ختێك ناوی خۆمان ناوه حیكمهتیست، پابه‌ندی خۆمان به‌م بزوتنه‌وه‌و خه‌باته هه‌مه‌لایه‌نه راگه‌یاندوه.
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا باس له‌وه ده‌كه‌ی كه ئێوه ئه‌مریكا بهئیمپریالیزم سه‌یر ناكه‌ن، چۆن ده‌كرێ رێكخراوێكی چه‌پی رادیكاڵ ئه‌مریكا بهئیمپریالیزم نه‌زانێت؟
ره‌حمان حسێن زاده: گۆڤاری "لڤین" به‌هه‌ڵه ئه‌مه‌ی لهقهولی منه‌وه باس كردوه. ده‌نا ئیمپریالیست بوونی ئه‌مریكا نه‌ته‌نیا له‌لایه‌ن ئێمه‌و چه‌په‌كانه‌وه، له‌ئاستی دنیا و له‌لای خۆشیان ئیحتیاجێكی بهئیسپات كردن نییه، رۆشنه كه ئه‌مریكا ئیمپریالیسته. وابزانم به‌دروستی له‌مه‌به‌سته‌كه‌ی من له‌و وتوێژه‌دا تێنه‌گه‌یشتبن. من له‌وێ باسی ئه‌وه‌م كرد كه ئێمه وه‌ك چه‌پی ته‌قلیدی نین هه‌ر بۆیه دژایه‌تی پرِۆژهی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه ئه كه‌ین، چونكه ئه‌مریكا ئیمپرپالیسته، به‌ڵكو نه‌زمی نوێی جیهانی و ده‌خاله‌تی نیزامی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه دژی ئینسانیه و كاره‌ساتی پێكهێناوه، هه‌ر وه‌ك له‌عێراق ده‌یبینین بۆیه دژایه‌تی ئه‌كه‌ین. وادیاره له‌م قسه‌یه‌ی من به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتوون.
بۆچی حزبی حیكمهتیست له‌كوردستان نفوزی زیاتره تا شوێنه‌كانی تر، ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداریش بم، بۆ خه‌باتی چه‌كداریش كوردستان وه‌ك مه‌یدانی چالاكییه‌كانی پێناسه كراوه.
ره‌حمان حسێن زاده: له‌بنه‌ره‌تدا ئهگهرِێتهوه بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆمۆنیسم له‌كوردستانی ئێران به‌هێزه‌و لهشۆرِشی 57 به‌م لاوه، جێگا و رێگای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێزی به‌ده‌ست هێنا. زۆرێك له‌رابه‌ران و كادرانی كۆمۆنیست و ناسراوی ئه‌م سی ساڵ خه‌باتی كۆمه‌ڵگای كوردستان ئێستا له‌ناو حیزبی حیكمهتیست و رێكخراوی كوردستاندان. هه‌روه‌ها حیزبی ئێمه تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ خه‌باتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌كوردستان زۆره و نهسڵێكی تازه‌ی كۆمۆنیست و حیكمهتیست له‌كوردستان پێكهاتوون كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا هه‌یه. لایه‌نێكی تری ئه‌وه‌یه كه هه‌لومه‌رجی له‌بارتر بۆ پێشچوونی ههڵسورِانی سیاسی و حزبی له‌كوردستان فه‌راهه‌مه‌و ئێمه‌ش تیا چالاكین. به‌ڵام با ئه‌وه‌ش ته‌ئكید بكه‌م كه هه‌ر ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، له‌ئاست سه‌رانسه‌ری و له‌تاران و شاره گه‌وره‌كانی ئێران و له‌زانكۆكان حیكمه‌تیسته‌كان چالاكی باشمان هه‌یه و به‌رچاوه. سه‌باره‌ت به‌خه‌باتی چه‌كداری، دیاره له‌كوردستان ئه‌م مه‌یدانه له‌خه‌بات و ههڵسورِانیدا سابیقه و هه‌لومه‌رجی باشتری بوه. لێره مه‌جالی ههڵسورِانی هێزی چه‌كداری حیزبه‌كان زیاتره و ئێمه‌ش له‌مه‌یدانه‌كه‌دا چالاكین. هه‌رچه‌ند ئێمه ئێستا تێده‌كۆشین، گاردی ئازادی له‌سه‌رانسه‌ری ئێران پێك بێنین.
سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی ناو حزبی كۆمۆنیست ئێوه لهچاوپێكهوتنێكتاندا پێتان وایه بوونی نه‌ماوه و ئه‌مه موسیبه‌ت بوو، بهرِاستی وایه؟
ره‌حمان حسێن زاده: با له‌پێشدا ئه‌وه بڵێم كه من له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ "لڤین" وتومه "حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ده‌وره‌یه‌ك ته‌جره‌به‌یه‌كی موسبه‌ت بوه لهگۆرِهپانی سیاسه‌تی ئێران‌دا كه به‌داخه‌وه "موسبه‌ت"یان به "موسیبه‌ت" نوسیوه و ماناكه‌ی گۆرِیوه. به‌ڵام له‌سه‌ر كێشه‌كانی ناو كۆمه‌ڵه‌و حیزبی كۆمۆنیست من وا بیر ده‌كه‌مه‌وه كه حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌دوای جیابونه‌وه‌ی كۆمۆنیسمی كارگه‌ری له‌ساڵی 1370 كه به‌شی هه‌ره زۆری رابه‌ران و كادیران و ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه‌ی گرته به‌ر، ئیتر وه‌ك حیزبی كۆمۆنیست نه‌ما. نه ئه‌و رێبازه سیاسییه‌ی پێشوو، چ هی سه‌رده‌مانی ماركسیسمی شۆرِشگێرِ و دواتر هی كۆمۆنیسمی كارگه‌ری له‌ناو حیزبی كۆمۆنیست درێژه‌ی په‌یدا نه‌كرد. نه ئه‌و رابه‌ری و كادیر و ماتریاله ئینسانییه له‌وێ درێژه‌ی بهههڵسورِان دا. ئه‌وه‌ی ماوه زیاتر له‌چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا بوو. ئه‌وانه‌ی مانه‌وه دروست ئه‌وه بوو، ئه‌م واقعیه‌ته، به ره سمییه ت بناسن و به ناوی کومه له وه دریژه به هه لسوران بده ن . ئه وان ئه مه یان نه کرد، به‌ڵام ناسیۆنالیسته‌كانی ناو كۆمه‌ڵه به قامک دانان له سه ر ئه م واقعیه ته كردویانه‌ته ده‌لیل بۆ هێزكۆكردنهوه. بۆ نمونه عه‌بدوڵا موهته‌دی و عومه‌ری ئیلخانی زاده و هاوبیرانیان ئه‌مه‌یان گرت به‌ده‌سته‌وه و هێزیان گرت و ئینشعابیان كرد. ئێستا ره‌وتێكی ناسیۆنالیستی دیكه هه‌ر ئه‌مه‌ی گرتوه به‌ده‌سته‌وه و خه‌ریكه هێز كۆ ده‌كاته‌وه.
بۆچون و خوێندنه‌وه‌تان بۆ كه‌سایه‌تییه‌كانی رابردوو وه‌ك قازی محه‌ممه‌د و شێخ مه‌حموود و سمكۆ و .. چییه؟
ره‌حمان حسێن زاده: هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌ك رابه‌رو كه‌سایه‌تی خۆی هه‌یه. ئه‌وان كه‌سایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی میللی و كوردایهتین. یانی كه‌سایه‌تی یه‌كێك لهبزوتنهوهكانی كۆمه‌ڵگای كوردستانن، نه‌ك هی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان. بزوتنه‌وه‌ی میللی و ناسیۆنالیستی له‌هه‌موو جێگایه‌ك و له‌كوردستانیش بزوتنه‌وه‌ی چینی داراو چه‌وسێنه‌ری كوردستانه كه له ژێر په‌رده‌ی مه‌نفه‌عه‌تی میلله‌ت، سیاسه‌تی چینی دارای ئه‌و وڵاته نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن. بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی كورد و رابه‌رانیشی هه‌ر وان. بۆ نمونه ئه‌مه حه‌قیقه‌تێكه كه عه‌بدوڵره‌حمان قاسملو له‌كتێبی "چل ساڵ خه‌بات"ی حیزبی دیموكراتدا وا باسی حیزبی دیموكرات و كادره‌كانی سه رده می کوماری مهاباد ده کا و ده نوسی "بی‌شک ته رکیبی رابه ری حیزبی دیم‌و کرات و کادره کانی كه له‌سه‌ر ئه‌ساسی كۆمه‌ڵه‌ی ژ ــ ك دانرابوو، ئیجازه‌ی نه‌دا كه داخوازی شۆرِشگێرِانه و رادیكاڵ به‌قازانجی زه‌حمه‌تكێشان له‌به‌رنامه‌یدا بگونجێنێ" . یان له‌كتێبی كوردستان و كوردا ده‌ڵێ "جوتیاران هه‌شتاد له‌سه‌دی نفوسی كوردستانیان پێك دێنا و كۆماری مه‌هاباد هیچ داخوازێكی وای به‌قازانجی ئه‌وان ته‌رح نه‌كرد" هه‌ر ئه‌م قسانه‌ی قاسملو نیشان ده‌دا كه حیزبی دیموكرات و رابه‌ره‌كه‌ی قازی محه‌ممه‌د، كه‌سایه‌تی چینی دارا و بزوتنه‌وه‌ی ئه‌و چینه‌ن و به‌هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌ت كارگهرو زه‌حمه‌تكێشی كۆمه‌ڵگای كوردستان ره‌بتیان نییه. تازه سه‌باره‌ت بهسمكۆ له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی و كوردایه‌تیش زۆر لایه‌ن وكه‌سایه‌تی ناسیۆنالیستیش هه‌ن وه‌ك سه‌رۆك عه‌شیره‌تێك ته‌ماشای ده‌كه‌ن كه زۆر كرده‌وه‌ی له‌دژی خه‌ڵك بوه.
له‌م دواییانه‌دا ئۆرتێگای سه‌رۆك كۆماری نیكاراگۆا سه‌ردانی ئێرانی كرد و لهرِاستیدا سه‌ردانه‌كه‌ی چه‌په‌كانی ئێرانی تاساند، جگه له‌وه‌ش هاوسۆزییه‌كی زۆر هه‌یه له‌نێوان چه‌په‌كانی ئه‌مریكای لاتین و ئێران‌دا، چ شتێك كۆماری ئیسلامی و چه‌په‌كان لێك كۆ ده‌كاته‌وه؟
ره‌حمان حسێن زاده: ئه‌و چه‌پانه‌ی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئۆرتێگا تاساون، جێگه‌ی خۆیه‌تی ئاورِێك له‌بۆچونه چهپیهكهی خۆیان بده‌نه‌وه. راسته لهئارایشی ئهمرِۆی دنیادا ئۆرتێگا و ساندنیستهكان و هوگو چاوز و .. به‌چه‌پ ناسراون، به‌ڵام بۆ ئێمه كۆمۆنیسته‌كان له‌مێژه رۆشنه كه ئه‌وانه چه‌پ نین. جهریاناتێكن كه ته‌واوی پلاتفۆرمیان "سه‌ربه‌خۆیی وڵات له‌ئیمپریالیزم و خه‌باتی دژی ئیمپریالیستییه" هه‌ر له‌سه‌ر بناغه‌ی دژی ئیمپریالیست بوون له‌گه‌ڵ كۆنه‌په‌رست ترین هێز و جه‌ریانات و حكومه‌ت بۆ وێنه كۆماری ئیسلامی ده‌بن به‌هاوپه‌یمان. نمونه‌ی ئێرانی ئه‌مانه حیزبی توده و چریكی ئه‌كسه‌رییه‌ت بوون كه وه‌دوای خومه‌ینی و كۆماری ئیسلامی كه‌وتن و ته‌نانه‌ت بوون به‌هاوكاری سپای پاسدارانی "دژی ئیمپریالیست". ئه‌م جۆره چه‌پ بوونه كاری به‌مافی ئینسان و كۆتایی هێنان به‌چه‌وساندنه‌وه و ته‌ئمینی ژیانی باشتر و رِزگاری كۆمه‌ڵگا نییه. هه‌ر كه‌س خۆی به‌چه‌پ ده‌زانێ پێویسته به‌ته‌واوی ریزی خۆی له‌م جۆره چه‌پ بوونه جیا كاته‌وه.
ده‌گوترێ كه ئێوه وه‌ك سازمانی كوردستانی حزبی حیكمهتیست هیچ برِیارێكتان به‌ده‌سته‌وه نییه و هه‌موو شته‌كان له‌سه‌ره‌وه برِیاریان له‌سه‌ر ده‌درێت و ئێوه پێكیان دێنن؟
ره‌حمان حسێن زاده: ئێمه حزبێكی سیاسی یه‌كپارچه‌ی سه‌رانسه‌ری له‌ئێرانین. له‌هه‌مانكاتدا رێكخراو و ته‌شكیلاتی مه‌نته‌قه‌یی و جۆراوجۆری حزبیمان هه‌یه. بۆ وێنه كۆمیته‌ی كوللی ئێران، كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كۆمیته‌ی كوردستان، كۆمیته‌ی ته‌بلیغات و ته‌له‌ڤزیۆن و ... هه‌ریه‌ك له‌مانه كۆمیته و به‌رپرسی سهڵاحیهتداری خۆیان هه‌یه كه برِیار ده‌ده‌ن و كاریان بهرِێوه ده‌به‌ن. كۆمیته‌ی كوردستانی رابه‌ری دیاریكراو و خاوه‌نی برِیاری خۆی هه‌یه. له 35 كه‌سی ئه‌ندامانی ئه‌م كۆمیته‌یه زیاتر له‌نیوه‌یان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبن. له 10 كه‌سی هه‌ئیه‌ت ته‌نفیزی كۆمیته‌ی كوردستان 6 كه‌سیان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسین. بۆ خۆم پێش ئه‌وه‌ی ببمه سكرتێری كۆمیته‌ی كوردستان جێگری لیده‌ری حزب بووم. ئیتر نازانم مه‌نزوور له‌سه‌ره‌وه ده‌بێ چی بێ! رۆشنه هه‌موو برِیاره گرنگه‌كانی حزب له‌هه‌ر به‌شه‌یدا له‌كۆمیته‌ی رابه‌ری حیزب‌دا كه منیش ئه‌ندامی ئه‌و كۆمیتهیهم، پێویسته ته‌ئید بكرێ. له‌هه‌ر حاڵ كۆمیته‌ی كوردستان رابه‌ری خاوه‌ن برِیار و ساحه‌ب ئیختیاری خۆی هه‌یه.